هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لەوانە منداڵێک لە دیواندەرە

August 24, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لەوانە منداڵێک لە دیواندەرە

دیواندەرە؛ دەستبەسەرکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد، لەوانە ژنێک و کچێکی ١٦ ساڵە

دووشەممە، ٢٤ی ۸ی ٢٠٢٦

سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد، لەوانە ژنێک و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، بە ناوەکانی مەریەم مورادیان، سیرووس حەمیدی و کوردیا حەمیدی، کە کچی مەریەم مورادیان و سیرووس حەمیدییە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی هەینی ١٤ی ۸ی ٢٠٢٦، مەریەم مورادیان، سیرووس حەمیدی و کوردیا حەمیدی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری دیواندەرە، بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بڕیار یان بەڵگەیەکی دادوەری، دەستبەسەر کراون.

بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سیرووس حەمیدی بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە و کوردیا حەمیدی و دایکی، مەریەم مورادیان، دوای دەستبەسەرکردنیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەشی ژنانی ئەم بەندیخانەیە گواستراونەتەوە.

شایانی باسە کە کوردیا حەمیدی دوای چوار ڕۆژ لە بەندیخانە ئازاد کراوە، بەڵام دایک و باوکی هێشتا لە دەستبەسەریدا ماونەتەوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەیان بێبەش کراون.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکار و تۆمەتەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، شوێنی ڕاگرتنیان و بارودۆخیان لەبەردەست نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026