دەستبەسەرکردنی فواد قادری، پەرستاری خەڵکی جوانڕۆ و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان
دەستبەسەرکردنی فواد قادری، پەرستاری کوردی خەڵکی جوانڕۆ و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان
دووشەممە، ٢٨ی ۹ی ٢٠٢٦
فواد قادری، پەرستاری کورد و خەڵکی جوانڕۆ کە لە شاری سنە کار دەکات، دوای دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەی جەستەییی دژوار لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی، کە بەهۆیەوە چەند پەراسووی شکاوە، بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گواستراوەتەوە. ناوبراو هێشتا لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکی و مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەشە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، فواد قادری، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «سەڕۆ»ی سەر بە جوانڕۆ، کە وەک پەرستار لە شاری سنە کار دەکات، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی۹ی٢٠٢٦، لەسەر ڕێگای ڕوانسەر–کامێران، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، دوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هێزە حکوومەتییەکان هەڵیانکوتووەتە سەر ماڵی بنەماڵەکەی لە شاری جوانڕۆ و، جگە لە پشکنینی تەواوی ماڵەکە، کۆمەڵێک کەلوپەلی کەسیی، لەوانە کۆمپیوتەرەکەی، دەستیان بەسەردا گرتووە.
بەپێی وتەی نزیکانی بنەماڵەی قادری، فواد قادری لە کاتی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی، بە شێوەیەکی دژوار تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بووە، بەجۆرێک کە چەند پەراسووی شکاوە. سەرەڕای ئەم برینداربوونە دژوارە، ناوبراو لە دەستڕاگەیشتن بە هەر جۆرە پزیشکی و چاودێرییەکی تەندروستی بێبەش کراوە.
ئەم پەرستارە گەنجە لەم دواییانەدا بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان گواستراوەتەوە و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژی ناوبراو لەبەردەستدا نییە. هەروەها، فواد قادری لە مافی پەیوەندی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
← مهاباد؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئیلهام عەلیزادە
بابەتی داهاتووسەلاسی باوەجانی؛ گەنجێک بە ناوی نایب کەرەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپا کوژرا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان