مهاباد؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی ئیلهام عەلیزادە
مەهاباد؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئیلهام عەلیزادە و ناڕوونیی چارەنووسی
دووشەممە، ٢٨ی ۹ی ٢٠٢٦
دوای تێپەڕبوونی سێ حەوتوو بەسەر دەستبەسەرکرانی ئیلهام عەلیزادە، ناسراو بە «سوهەیلا»، هاووڵاتییەکی کوردی ٣٠ ساڵە و خەڵکی مەهاباد، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ئەو لەبەردەستدا نییە. دامەزراوە ئەمنییەتییەکانیش لە وەڵامدانەوەی ڕوون بە بنەماڵەکەی سەبارەت بە دۆخی ئەو خۆ دەبوێرن.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی سێ حەوتووی ڕابردوودا، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری ئیلهام عەلیزادە و سەردانی دامەزراوە ئەمنییەتی و دادوەرییەکان لە شارەکانی مەهاباد، نەغەدە و ئورمیە بێئاکام بووە. هیچ کام لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانیش بەرپرسیارێتیی دەستبەسەرکردنی ناوبراویان لە ئەستۆ نەگرتووە یان زانیارییەکی ڕوونیان لەسەر بارودۆخی ئەو بە بنەماڵەکەی نەداوە.
ئیلهام عەلیزادە لە ماوەی دەستبەسەرکرانەکەیدا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە. ئەمەش نیگەرانییەکان لەسەر بارودۆخی تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی ناوبراو لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنییەتییەوە زیاتر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پێشووی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئیلهام عەلیزادە ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی۹ی٢٠٢٦، لە ئاکامی هەڵکوتنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی لە مەهاباد، بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری دەستبەسەر کرابوو.
← جێبەجێکردنی سزای سێدارەی پێنج بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێسفەهان و کەرەج
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکردنی فواد قادری، پەرستاری خەڵکی جوانڕۆ و گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان