هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە بۆکان و میاندواو.

August 14, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
 دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە بۆکان و میاندواو.

هەینی، ١٤ی ۸ی ٢٠٢٦

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوی محەممەد حاجی‌زادە و ئومێد چاوباز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی بۆکان و میاندواو دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کاتژمێر ١ی بەیانیی ڕۆژی هەینی، ١٤ی۸ی٢٠٢٦، ئومێد چاوباز، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لە کاتی هێرش و پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیار یان بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە.

لە لایەکی دیکەوە، کاتژمێر ٣ی بەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ۸ی ٢٠٢٦، محەممەد حاجی‌زادە، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی «گاومێش گلی»ی سەر بە میاندواو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ئەو زانیارییە، هەردوو هاووڵاتییەک تا ئێستا بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخیان، هێشتا بێئەنجام ماوەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد و پشتڕاستکراوە لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئێستای ئەم دوو هاووڵاتییە بەردەست نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
بەندکردن
// Sep 09, 2026

خوێندنەوەی تەواو
دەستبەسەرکردنی سووران یاری لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە لاقی شکاوەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 08, 2026

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە
بەندکردن
// Sep 08, 2026

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە

خوێندنەوەی تەواو
سنە؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕووحی هاوژینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 07, 2026