بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی ئاریان تەروەند، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخواز لە مێهران
شەممە، ١٥ی ۸ی٢٠٢٦
دوای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئاریان تەروەند، گەنجی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی مێهران لە پارێزگای ئیلام و خوشکەزای سەعید تەروەند، یەکێک لە گیانبەختکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ٢٠٢٦، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووس، تۆمەتە ڕووبەڕووبووەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەست نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئاریان تەروەند ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی ۸ی٢٠٢٦، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیار یان بەڵگەیەکی دادوەری، دەستبەسەر کراوە.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئاریان تەروەند، چاو و دەستەکانیان بەستووە و دواتر ناوبراویان بۆ شوێنێکی نەناسراو گواستوەتەوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هێزە حکوومەتییەکان هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو گەنجە پێشکەش نەکردووە. هەروەها، ئاریان تەروەند تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
ئاریان تەروەند خوشکەزای سەعید تەروەندە؛ پەیمانکارێکی ٣٣ ساڵەی کۆمپانیای نەوت لە ئابادان کە ئێوارەی ۸ی ۲ی۲٠۲٦ لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە ئابادان، بەهۆی تەقەکردنی هێزە حکوومەتییەکان بە فیشەکی جەنگییەوە گیانی لەدەست داوە.
← دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە بۆکان و میاندواو.
بابەتی داهاتوومیاندواو؛ ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی نیما ڕەسووڵزادە تێپەڕیوە و هێشتا چارەنووسی لەزیندانیەکی ئەمنییەتی ورمێ نادیارە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان