هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

میاندواو؛ ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی نیما ڕەسووڵزادە تێپەڕیوە و هێشتا چارەنووسی لەزیندانیەکی ئەمنییەتی ورمێ نادیارە

August 15, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
میاندواو؛ ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی نیما ڕەسووڵزادە تێپەڕیوە و هێشتا چارەنووسی لەزیندانیەکی ئەمنییەتی ورمێ نادیارە

١٥ی ۸ی ٢٠٢٦؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی «نیما ڕەسووڵزادە»، لاوێکی خەڵکی میاندواو، و گواستنەوەی بۆ یەکێک لە زیندانە ئەمنییەکانی ورمێ، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەست نییە. ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ڕۆژی ٢٧ی ۷ی٢٠٢٦، «نیما ڕەسووڵزادە»، لاوێکی خەڵکی گوندی «گامێش‌گولی»ی میاندواو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا و پاشان بۆ یەکێک لەزیندانە ئەمنییەکانی ورمێ گواسترایەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی بەردەست نییە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بەرامبەر ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەست نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها، نیما ڕەسووڵزادە لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی دەستبەسەرکردنەکەیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

گوندی «گامێش‌گولی» لە دابەشکارییە فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەشێکە لە شاری میاندواو، بەڵام بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکە ئەم گوندە بە سەر بە شاری بۆکان دەزانن و پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییە لە دابەشکارییە کارگێڕییەکاندا بە مەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

لە هەمان کاتدا، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێک لە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بەکۆمەڵی هاووڵاتییان لە بۆکان دەستی پێکردووە و هەتا ئێستا بووەتە هۆی دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی کورد.

ئەم کەسانە بریتین لە: «ئیسماعیل بادسار»، «زەکەریا بادسار» ــ باوک و کوڕ ــ، «ئومێد چاوباز»، «سدیق کەریمی» ــ زیندانیی سیاسیی پێشوو ــ، «هادی عەزیزی» ــ چالاکی مەدەنی ــ، «لوقمان قوربانی» و «محەممەد حاجیزادە».

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026