هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

بۆکان؛ زەکەریا بادسار دوای دەستبەسەرکردنی باوکی، ناچار بە خۆڕادەستکردن بوو و دەستبەسەر کرا.

August 15, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بۆکان؛ زەکەریا بادسار دوای دەستبەسەرکردنی باوکی، ناچار بە خۆڕادەستکردن بوو و دەستبەسەر کرا.

 ۱٥/۸/ ٢٠٢٦؛ لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی کورد لە شاری بۆکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا، «زەکەریا بادسار»، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان، دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دوای ئەوە دەستبەسەر کرا کە باوکی، «ئیسماعیل بادسار»، لە جیاتی ئەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و هێزەکان بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندبوو تا کاتێک «زەکەریا بادسار» خۆی ڕادەستی دامەزراوە ئەمنییەکان نەکات، باوکی ئازاد ناکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە، ١٥ی ۸ی٢٠٢٦، هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتالاعاتی بۆکان بە ناساندنی خۆیان وەک کارمەندی ئیدارەی گاز، چوونەتە ناو ماڵی بنەماڵەی بادسار. هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوەی زانیویانە «زەکەریا بادسار» لە ماڵەوە نییە، باوکی، «ئیسماعیل بادسار»، لە جیاتی ئەو دەستبەسەر کردووە.

پاشان بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە تا کاتی ڕادەستکردنی زەکەریا بە ئیدارەی ئیتالاعاتی، ئیسماعیل ئازاد ناکرێت. لە هەمان ڕۆژدا، لە دوای نیوەڕۆ، «زەکەریا بادسار» خۆی ڕادەستی ئیتالاعاتی بۆکان کردووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. دوای دەستبەسەرکردنی زەکەریا، «ئیسماعیل بادسار» پاش چەند کاتژمێرێک ئازاد کراوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکار و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بە زەکەریا بادسار لەبەردەست نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بە دەستبەسەرکردنی «ئیسماعیل بادسار» و «زەکەریا بادسار»، ژمارەی هاووڵاتییانی بۆکان کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا دەستبەسەر کراون، لە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی۸ی٢٠٢٦ەوە، گەیشتووەتە ٧ کەس.

«ئومێد چاوباز»، «سدیق کەریمی»، زیندانیی سیاسیی پێشوو، «هادی عەزیزی»، چالاکی مەدەنی، «لوقمان قوربانی» و «محەممەد حاجیزادە» لەوانەی دیکەن کە لە چوارچێوەی ئەم شەپۆلی دەستبەسەرکردنانەدا دەستبەسەر کراون.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026