هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ئەمیر سولەیمانی، ئەندامی بنەماڵەیەکی چالاکی سیاسی، و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

August 15, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی ئەمیر سولەیمانی، ئەندامی بنەماڵەیەکی چالاکی سیاسی، و گواستنەوەی بۆ شوێنێکی نادیار

١٥ی ۸ی ٢٠٢٦؛ لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بەکۆمەڵی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە کوردستانی ئێران، «ئەمیر سولەیمانی»، هاووڵاتییەکی ٤٤ ساڵەی خەڵکی گوندی «خوڕخوڕە» لە ناوچەی «شاروێرانی»ی مەهاباد و ئەندامی بنەماڵەیەکی چالاکی سیاسی لە دەرەوەی ئێران، بەشێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ١٥ی ۸ی ٢٠٢٦، هێزە ئەمنییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی «ئەمیر سولەیمانی» و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، ئەم هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ئەمیر سولەیمانی خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. ئەو برای «حیسام سولەیمانی»، یەکێک لە چالاکانی سیاسیی دەرەوەی ئێرانە. گوشارخستنە سەر ئەندامانی بنەماڵەی چالاکانی سیاسیی دەرەوەی ئێران، یەکێکە لە ڕێکارە سیستەماتیک و ترسێنەرەکان دژ بە هاووڵاتییانی کورد.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بەرامبەر ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەست نییە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمبارەیەوە نەداوە. هەروەها، ئەمیر سولەیمانی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026