بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥
بجنۆرد؛ دەستبەسەرکردنی هادی ئازەرەنگ، گەنجی کورد، لە هێرشێکی شەوانەدا و بێزانیاری لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی
هادی ئازەرەنگ، گەنجێکی کورد و خەڵکی شاری بجنۆرد، لە ئەنجامی هێرشێکی شەوانەی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی خێزانەکەی دەستبەسەر کراوە و دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، شەوی هەینی ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بجنۆرد بە هێرشێکی شەوانە بۆ سەر ماڵی خێزانی هادی ئازەرەنگ، بەبێ پیشاندانی بڕیارێکی دادوەری، ئەم گەنجەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستویانەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکردنی ئەم گەنجە کوردە دوای تێپەڕبوونی ٩ مانگ لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥، بە تۆمەتی بەشداری لەو خۆپیشاندانانە، تێکدانی موڵکی گشتی و شکاندنی شووشەی ئۆتۆمبێلێکی هێزە حکوومەتییەکان ئەنجام دراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی هادی ئازەرەنگ بڵاو نەکراوەتەوە. هەروەها، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی یان دیدار لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی بێبەش کراوە.
← قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بابەتی داهاتوومەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی کەیوان ئاشتاب پەرستاری خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان