هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکرانی ئاوات کەرەمی، چالاکی ژینگەپارێز لە سنە ئاوات کەرەمی، چالاکی ژینگەپارێز و چاودێری کارە ژینگەییەکان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە

August 12, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دەستبەسەرکرانی ئاوات کەرەمی، چالاکی ژینگەپارێز لە سنە  ئاوات کەرەمی، چالاکی ژینگەپارێز و چاودێری کارە ژینگەییەکان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە

دەستبەسەرکرانی ئاوات کەرەمی، چالاکی ژینگەپارێز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە سنە

۱۲/۸/۲٠۲٦

ئاوات کەرەمی، هاووڵاتییەکی کورد و چالاکی ژینگەپارێز، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئاوایی «نگڵ»ی سەر بە سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و دۆخی ئەو بەردەست نییە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێوارەی ۹/۸/۲٠۲٦، ئاوات کەرەمی، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی ئاوایی «نگڵ»ی سنە، لە کاتی هێرش و پشکنینی ماڵەکەی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هێزە حکوومەتییەکان دوای هێرشکردنە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە، بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بەستنەوەی دەست و قاچی، ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

ئاوات کەرەمی پێشتر،لە ۱٦/۱/۲٠۲٠  ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتالاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو. دواتر، لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی «کردەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران» بە 40 مانگ زیندانی تەعزیری سزا درابوو.

بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوبراو، تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەخستووەتە بەردەست.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئاوات کەرەمی بەردەست نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026