زەهرا پیردێهقان، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی چاڵدێران، هەروا لە دەستبەسەراییدایە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی بەردەست نییە.
ورمێ؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی زەهرا پیردێهقان
سێشەممە، ١١ی ۸ی ٢٠٢٦
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی زەهرا پیردێهقان، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری چاڵدێران، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ورمێ، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی یاساییی ناوبراو بەردەست نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، زەهرا پیردێهقان، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی چاڵدێران، نزیکەی ٥٠ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر چارەنووسی بەردەست نییە. هەوڵ و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە شوێن و بارودۆخی ناوبراو، تاکو ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، زەهرا پیردێهقان ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی ٦ی٢٠٢٦، لە کاتێکدا بە ئۆتۆمبێلێکی نەفەرهەڵگر لەسەر ڕێگای «سەرو»ی ورمێ لە هاتوچۆدا بوو، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بڕیار یان بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی پیردێهقان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان و دادسەرای ورمێ و چاڵدێران، بەرپرسان هێشتا لە پێدانی هەر جۆرە زانیارییەکی ڕوون دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو خۆدەبوێرن
← ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵیفەرد، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، هەر یەکەیان بە سزای دوو ساڵ بەندکردن لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزا دراون.
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکرانی ئاوات کەرەمی، چالاکی ژینگەپارێز لە سنە ئاوات کەرەمی، چالاکی ژینگەپارێز و چاودێری کارە ژینگەییەکان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان