ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵیفەرد، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان، هەر یەکەیان بە سزای دوو ساڵ بەندکردن لەلایەن دادگای ئێرانەوە سزا دراون.
بۆکان؛ ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵیفەرد هەر یەکەیان بە دوو ساڵ زیندان سزا دران
دووشەممە، ١٠ی ۸ی٢٠٢٦
ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵیفەرد، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بۆکان، کە پێشتر نزیکەی سێ مانگ لە زینداندا بوون، هەر یەکەیان بە دوو ساڵ بەندکران سزا دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕەحیم شیلانی، تەمەن ٤٩ ساڵ، و ئازاد ڕەسووڵیفەرد، تەمەن ٤٥ ساڵ، لەلایەن لقی دووەمی دادگای تاوانی بۆکانەوە بە تۆمەتی «کڕین و فرۆشتنی کەلوپەلی سەتەلایتی ستارلینک» هەر یەکەیان بە سزای دوو ساڵ بەندکردن سزا دراون.
ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی، ٣٠ی ۱ی ٢٠٢٦، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، بەبێ پێشاندانی هیچ جۆرە بڕیار یان بەڵگەنامەیەکی دادوەری، دەستبەسەر کران. ئەوان دوای ٥٢ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی جەستەیی لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی، لە ڕێکەوتی ٢٣ی۳ی٢٠٢٦ بۆ بەندیخانەی بۆکان گواسترایەوە.
ڕەحیم شیلانی و ئازاد ڕەسووڵیفەرد دواجار لە کۆتایییەکانی مانگی ۳ی ٢٠٢٦، دوای نزیکەی سێ مانگ دەستبەسەرکران و بێبەشبوون لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، هەر یەکەیان بە دانانی سێ ملیار تمەن بارمتە، بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.
← ڕەحیم حەسەنپوور، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەردەشت، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە
بابەتی داهاتووزەهرا پیردێهقان، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی چاڵدێران، هەروا لە دەستبەسەراییدایە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی بەردەست نییە. →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان