هەواڵی بەپەلە
هەواڵ

لە ئەنجامی هێرشێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر پێگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ناوچە سنوورییەکان، ژمارەیەک پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا، کە ناویان لە وێنەکەدا هاتووە.

July 18, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
لە ئەنجامی هێرشێکی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر پێگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ناوچە سنوورییەکان، ژمارەیەک پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا، کە ناویان لە وێنەکەدا هاتووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر پێگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران گیانیان لە دەست دا. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

لێرەدا ناوی ئەو کەسانە دەخەینە ڕوو کە لەو ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە:

 سیاوان نیکی خا

 یاسین کبانیووڕ

 زەکەریا فەقێ حەسەن

 ئەحمەد مەحموودی

 فەرهاد فەهمەری

 ڕەزا سادقی

 سینا سەفەری

 سرووش نەسری

 کەسرا ڕەحمانزاد

ئەم ڕووداوە لە چوارچێوەی گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا ڕوویداوە و هەتا ئێستا وردەکاری زیاتری پەیوەست بە چۆنییەتی ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە