ئیلام؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو گەنجی کورد بە ناوەکانی عیرفان کەرەموەیسی و شەریف ئاشناب
دەستبەسەرکردن و چارەنووسی نادیاری دوو گەنجی کورد
دوو گەنجی کورد و خەڵکی شارۆچکەکانی بەدرە و مەلەکشایی لە پارێزگای ئیلام، بە ناوەکانی عیرفان کەرەموەیسی و شەریف ئاشناب، کە هەردووکیان ١٩ ساڵن، لە مانگی ۱٠ی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان هێشتا بە تەواوی ڕوون نییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە ١٧ی ۱٠ی٢٠٢٦، عیرفان کەرەموەیسی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی «پکڵ گەڕاو»، سەر بە شارۆچکەی بەدرە لە پارێزگای ئیلام، دوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
لەگەڵ تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ناوبراودا، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد و باوەڕپێکراو دەربارەی شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی عیرفان کەرەموەیسی لەبەردەست نییە.
لە لایەکی دیکەوە، شەریف ئاشناب، گەنجێکی کورد و خەڵکی شارۆچکەی مەلەکشایی لە پارێزگای ئیلام، ڕۆژی ٣٠ی ۹ی ٢٠٢٦، بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان و کوتان، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بەبێ پیشاندانی بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
بەپێی وتەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، شەریف ئاشناب دوای ٢٠ ڕۆژ لێپرسینەوە لە شوێنێکی نادیاری دەستبەسەرکردن، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازراوەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد و پشتڕاستکراوە دەربارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو گەنجە، تۆمەتەکانی ئاراستەکراو بەرامبەریان و پرۆسەی یاساییی کەیسەکانیان لەبەردەست نییە.
هەروەها، هەردووکیان لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی یان دیدار لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
← شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی محسن مەولوودپوور ڕاهێنەر و یاریزانی تۆپی پێ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بابەتی داهاتوومەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی دیاکۆ بایزیدی و مستەفا جۆشکار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان