مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی دیاکۆ بایزیدی و مستەفا جۆشکار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئێرانەوە
دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەهاباد، بە ناوەکانی دیاکۆ بایزیدی و مستەفا جۆشکار، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نزیکەی کاتژمێر ١١ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی ۱٠ی ٢٠٢٦، دیاکۆ بایزیدی، تەمەن ٣٥ ساڵ، و مستەفا جۆشکار، تەمەن ٥٢ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە کە تا ئێستا هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان، بێئەنجام ماوەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە بەردەست نییە.
← ئیلام؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی دوو گەنجی کورد بە ناوەکانی عیرفان کەرەموەیسی و شەریف ئاشناب
بابەتی داهاتووقوروە؛ یووسف دێهقانی لە دەستبەسەرکراوانی مانگی۱۲ی۲٠۲٦ سزای بەندکران، لێدانی قامچی و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان