قوروە؛ یووسف دێهقانی لە دەستبەسەرکراوانی مانگی۱۲ی۲٠۲٦ سزای بەندکران، لێدانی قامچی و دوورخستنەوەی بەسەردا سەپا
قوروە؛ سەپاندنی سزای بەندکران، دوورخستنەوە، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارە بەسەر یووسف دێهقانی
یووسف دێهقانی، ئەندامی کادری پزیشکی و یەکێک لەو هاووڵاتییانەیە کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ٢٠٢٦دا دەستبەسەر کرابوو. دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای بەندکران، دوورخستنەوە، لێدانی قامچی و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، یووسف دێهقانی لە مانگی ۱ی ٢٠٢٦دا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کاری خۆی، لە نەخۆشخانە، دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای چەندین مانگ، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا، لەلایەن لقەکانی دادگای تاوان و دادگای شۆڕشی قوروەوە بە سزای بەندکران، لێدانی قامچی، دوورخستنەوە و پێبژاردنی پارە مەحکووم کراوە.
بەپێی بڕیارە دادوەرییە دەرکراوەکان، دادگای تاوانی قوروە بە سەرۆکایەتیی دادوەر هادی خانی، یووسف دێهقانی بە یەک ساڵ بەندکران، دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ شارۆچکەی زابۆل و لێدانی ٣١ قامچی سزا داوە.
هەروەها، لە دۆسیەیەکی دیکەدا، دادگای شۆڕشی قوروە بە سەرۆکایەتیی دادوەر حوسێن بیگدەلوو، حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپاندووە.
شایانی باسە، یووسف دێهقانی پێشتر، لە ڕەوتی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»شدا، لەلایەن دامەزراوە حکوومەتییەکانەوە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
← مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی دیاکۆ بایزیدی و مستەفا جۆشکار لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بابەتی داهاتووبانه؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کورد لەوانە دو منداڵی ۱۷ ساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان