مەریوان؛ هادی ڕوبووسە، چالاکی ژینگەپارێز، دەستبەسەر کرا و چارەنووسی هێشتا نادیارە
دووشەممە، ٣١ی ۸ی ٢٠٢٦
هادی ڕوبووسە، چالاکی ژینگەپارێزی کورد و خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو پێشتر لە کاتی بەشداری لە کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەکانی دارستانەکانی زاگرۆسدا بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ۸ی٢٠٢٦، هادی ڕوبووسە، چالاکی ژینگەپارێز و خەڵکی شاری مەریوان، لە دوای هەڵکوتنی هێزەکانی ئیتڵاعاتی سپا بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ دامەزراوە ئەمنی و دادوەرییەکان، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەبارەی دۆخ و چارەنووسی ڕۆڵەکەیان، ئەم دامەزراوانە هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون یان وەڵامێکی فەرمییان لەبارەی شوێنی دەستبەسەرکردن و دۆخی هادی ڕوبووسە پێشکەش نەکردووە.
← قوروە؛ سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ۱۳ هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ی ۲٠۲٥
بابەتی داهاتوونەغەدە؛ ئیبراهیم ڕەحمانپوور، چالاکی کرێکاری و سیاسیی کورد، بە زیندانی سزا درا. →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان