قوروە؛ سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ۱۳ هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ی ۲٠۲٥
یەکشەممە ۳٠ی ۸ی٢٠٢٦
دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی گوشارەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد و دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی۱۲ی ٢٠٢٥، لانیکەم سەرجەم ٢٦ ساڵ و ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران و ١٩٦ لێدانی قامچی بەسەر ١٣ هاووڵاتیی کورد لە شاری قوروە سەپاندووە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە گەیشتووەتە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم کەسانە لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی شاری قوروە بە تۆمەتگەلێک وەک «تێکدانی نەزمی گشتی» و «کۆبوونەوە و تەبانی» بە سزای بەندکران سزا دراون.
محەممەد محەممەدی: ٤ ساڵ و ٩ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکران.
مستەفا غوڵامی، زاهید خالیدیان و واحید خالیدیان: هەر یەکەیان ٣ ساڵ بەندکران.
شاڕوخ مستەفایی و فەرەیدوون ئەڵماسی: هەر یەکەیان ١ ساڵ و ٩ مانگ بەندکران.
ڕەسووڵ قوربانپوور، سامان گەنجی و داوود ڕەزایی: هەر یەکەیان ١ ساڵ بەندکران.
چوار کەسی دیکەش بە سەرجەمی ١٩٦ لێدانی قامچی مەحکوم کراون:
- ڕەزا دێهقانی: ١ ساڵ بەندکران و ٤١ لێدانی قامچی.
- ئەبووزەر مورادحاسڵی: ١ ساڵ بەندکران و ٣١ لێدانی قامچی.
- ئەنوەر عەلیپەناه: ١ ساڵ بەندکران و ٥٠ لێدانی قامچی.
- ئەمیر خالیدیان: ١ ساڵ بەندکران و ٧٤ لێدانی قامچی، هەروەها ٢ ساڵ دوورخستنەوە بۆ شاری میناب لە پارێزگای هورموزگان.
ئەم کەسانە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ی ٢٠٢٥ دەستبەسەر کرابوون. هەندێکیان ٣ مانگ و هەندێکی دیکەشیان ١ مانگ لە دەستبەسەرگەدا ڕاگیرا بوون
← ئێران بە «تەنەی بەتاڵ» ئەمریکای لە گەرووی هورمز هەڵخەڵەتاند
بابەتی داهاتوومەریوان؛ هادی ڕوبووسە، چالاکی ژینگەپارێز، دەستبەسەر کرا و چارەنووسی هێشتا نادیارە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان