قوروە؛ سەپاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران و لێدانی ٣١ قامچی بەسەر هەژیر یەعقووبی لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ی۲٠۲٥
قوروە؛ سزای یەک ساڵ بەندکران و ٣١ قامچی بەسەر هەژیر یەعقووبیدا
چوارشەممە، ٢ی۹ی ٢٠٢٦
هەژیر یەعقووبی، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی قوروە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی۱۲ی ٢٠٢٥، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە یەک ساڵ بەندکران و ٣١ زەربەی قامچی سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، هەژیر یەعقووبی، هاووڵاتیی خەڵکی قوروە، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارەوە بە یەک ساڵ بەندکران و ٣١ زەربەی قامچی سزا دراوە.
ئەم هاووڵاتییە، کە خاوەنی کسبوکارێک لە شاری قوروەیە، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی مانگی ۱۲ی٢٠٢٥ بەهۆی بەشداریکردن لە مانگرتنی بازاڕ و هاوڕێیەتیکردن لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەم شارە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو دوای ماوەیەک بە شێوەی کاتی و بە بارمتە تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگایی ئازاد کرابوو.
← پاوه؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بەهۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی مەڕەخێڵ
بابەتی داهاتوودووبارە توندبوونەوەی هێرشەکان؛ ئەمریکا هێرشی کردە سەر ئێران و تارانیش بە مووشەک و درۆن وەڵامی دایەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان