سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی جەبار ئازەرهۆمایوون بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە
سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی جەبار ئازەرهۆمایوون بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە
یەکشەممە، ٢٧ی ۹ی ٢٠٢٦
جەبار ئازەرهۆمایوون، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سنە، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ حەوتوو لە دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، لەم دواییانەدا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، جەبار ئازەرهۆمایوون، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و بەڕێوەبەری شیرینیفرۆشی «ئاسێف» لەم شارە، لەم دواییانەدا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە.
ناوبراو ڕۆژی شەممە، ٥ی ۹ی ٢٠٢٦، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە گواسترایەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، دامەزراوە ئەمنییەکان جەبار ئازەرهۆمایوونی بە «هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت» تۆمەتبار کردووە.
شایانی باسە کە جەبار ئازەرهۆمایوون لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
← نەغەدە؛ دەستبەسەرکران و بەردەوامیی نادیاریی چارەنووسی سەردار ڕامین، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد
بابەتی داهاتووبۆکان؛ پەرویز بەنگینی بە سزای ٨ مانگ بەندکران سزا درا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان