بۆکان؛ پەرویز بەنگینی بە سزای ٨ مانگ بەندکران سزا درا
بۆکان؛ پەروێز بەنگینی بە سزای ٨ مانگ بەندکران سزا درا
دووشەممە، ٢٨ی۹ی ٢٠٢٦
پەروێز بەنگینی، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە، بە سەرۆکایەتی دادوەر مەهدی فەخری، بە سزای ٨ مانگ بەندکران سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پەروێز بەنگینی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە، بە سەرۆکایەتی دادوەر مەهدی فەخری، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژ بە نیزام» بە ٨ مانگ بەندکران سزادرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی پێشووی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پەروێز بەنگینی ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی ۲ی ٢٠٢٦، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو سەرەنجام دوای ٣٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنی، بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تۆمان، بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی، ئازاد کرابوو.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ زانیارییان بەدەست گەیشتووە کە پەروێز بەنگینی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی، هەروەها مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەش کرابوو.
← سنە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و گواستنەوەی جەبار ئازەرهۆمایوون بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە
بابەتی داهاتووجێبەجێکردنی سزای سێدارەی پێنج بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێسفەهان و کەرەج →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان