سەقز؛ بەردەوامیی بێزانیاری لە چارەنووسی ئارام ئەمینی دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
سەقز؛ بەردەوامیی بێزانیاری لە چارەنووسی ئارام ئەمینی، هاووڵاتیی کورد، پێنج ڕۆژ دوای دەستبەسەرکرانی
ئارام ئەمینی، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی هەینی، ١٦ی۱٠ی٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز، بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، هێرشیان کردە سەر ماڵی بنەماڵەی ئارام ئەمینی و دەستبەسەریان کرد.
پاش تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە بەردەست نییە. هەروەها، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی یان چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
← بانه؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتی کورد لەوانە دو منداڵی ۱۷ ساڵ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بابەتی داهاتووشنۆ؛ دەستبەسەرکردنی ئەحەد مەیهەنخاه بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان