شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی ئەحەد مەیهەنخاه بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی ئەحەد مەیهەنخاه بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکران
ئەحەد مەیهەنخاه، گەنجێکی کوردی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی ۱٠ی ٢٠٢٦، ئەحەد مەیهەنخاه، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی، کە پێشتر بەسەریدا سەپێنرابوو، دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.
بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئەحەد مەیهەنخاه پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە پێنج ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو.
ئەحەد مەیهەنخاه ڕۆژی شەممە، ٢٤ی ۱ی ٢٠٢٦، بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوای نزیکەی مانگێک دەستبەسەرکردنی کاتی، بە دانانی بارمتە و تا دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگا، ئازاد کرابوو.
← سەقز؛ بەردەوامیی بێزانیاری لە چارەنووسی ئارام ئەمینی دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بابەتی داهاتووئورمیه؛ دەستبەسەرکردنی شیروان سولەیماننژاد بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان