ئورمیه؛ دەستبەسەرکردنی شیروان سولەیماننژاد بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
ئورمیە؛ دەستبەسەرکردنی شیروان سولەیماننژاد، بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات
شیروان سولەیماننژاد، هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری ئورمیە و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ۱٠ی ٢٠٢٦، شیروان سولەیماننژاد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە، بەبێ پیشاندانی هەر بڕیارێکی دادوەری، دەستبەسەر کراوە. دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنەکەی، هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نەزانراوە.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە پێشتر، لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی، دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر شێخولوو، بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەت» بە ٥ ساڵ بەندکردن سزادرابوو.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی پشتڕاست و ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنە نوێیەکەی، تۆمەتەکان دژ بەو و بارودۆخی تەندروستیی ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشووە بەردەست نییە. هەروەها، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو، تاکو ئێستا بێئەنجام ماوەتەوە.
← شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی ئەحەد مەیهەنخاه بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکرانی دوو منداڵی ۱۷ ساڵەی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە سنە و بانه →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان