دەستبەسەرکرانی دوو منداڵی ۱۷ ساڵەی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە سنە و بانه
پێنجشەممە ۲۲ی۱٠ی ٢٠٢٦
سنە و بانە؛ دەستبەسەرکرانی دوو منداڵی ١٧ ساڵەی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە و نادیاربوونی چارەنووسیان
دوو منداڵی کوردی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوەکانی دیاری عەبدی، خەڵکی سنە، و محەممەد لوتفی، خەڵکی سەقز و دانیشتووی بانە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ۱٠ی ٢٠٢٦، دیاری عەبدی، خوێندکاری تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی سنە، لە نزیک «پردی مەردۆخ»ی ئەم شارە، بێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر کراوە.
دیاری عەبدی لە کاتی دەستبەسەرکرانییەوە، تەنیا جارێک و بۆ ماوەیەکی زۆر کورت پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و تەنیا هەواڵی دەستبەسەرکرانی خۆی پێیان ڕاگەیاندووە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ۱٠ی٢٠٢٦، محەممەد لوتفی، منداڵی تەمەن ١٧ ساڵ، بە ڕەچەڵەک خەڵکی سەقز و دانیشتووی بانە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو بەهۆی کێشەکانی بژێوی ژیانەوە دەرفەتی بەردەوامبوون لە خوێندنی لێ زەوت کرابوو و لە دووکانێکدا کاری دەکرد. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هێرشبردنە سەر شوێنی کارەکەی، بێ پێشکەشکردنی بڕیارێکی دادوەری، دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو منداڵە بەردەست نییە.
← ئورمیه؛ دەستبەسەرکردنی شیروان سولەیماننژاد بەندکراوی سیاسیی پێشوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بابەتی داهاتوومەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی محەممەد لوتفیفەر بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکران →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان