ڕاپۆرتێک دەربارەی دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هێمن مەنیجە و حوسێن یووسفی
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە بۆکان و ناڕوونیی چارەنووسیان
سێشەممە، ۱۸/۸/ ٢٠٢٦
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی هێمن مەنیجە و حوسێن یووسفی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراو لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەوان بەردەست نییە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانیی دووشەممە، ١٧ی ۸ی ٢٠٢٦، هێمن مەنیجە، خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
هەروەها، ڕۆژی شەممە، ١٥ی۸ی ٢٠٢٦، حوسێن یووسفی لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی لە گوندی میراوای سەر بە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا.
بەپێی ئەو زانیارییە بەردەستانە، ئەم دوو هاووڵاتییە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کراون. هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوونەوە لە بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان، تا ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد و پشتڕاستکراوە لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، تۆمەتە ڕووبەڕووبوونەوەکانیان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان بەردەست نەبووە.
← مەریوان؛ میلاد تەبەد، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ، دوای یەک ساڵ مانەوە و چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا
بابەتی داهاتووشاخەوان خاوەری، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان