مەریوان؛ میلاد تەبەد، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ، دوای یەک ساڵ مانەوە و چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا
سێشەممە، (١٨ی۸ی ٢٠٢٦)
میلاد تەبەد، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، دوای نزیکەی یەک ساڵ خەوێندران و بەدەستەوەناڵاندنی برینە سەختەکانی، کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هێزی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێی گەیشتبوو، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کاتژمێر ٧ی بەیانیی سێشەممە (١٨ی ۸ی ٢٠٢٦)، میلاد تەبەد، کۆڵبەری خەڵکی مەریوان، دوای نزیکەی یەک ساڵ خەوێندران لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سنە، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی پێشووی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، میلاد تەبەد ڕۆژی دووشەممە (٢٥ی۸ی٢٠٢٥)، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە، لە نزیکەوە کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەهۆی ئەو تەقەیەوە بە سەختی لە سەری بریندار بوو.
میلاد تەبەد، خەڵکی گوندی **«گلیە»**ی مەریوان، دوای برینداربوون سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی **«بووعەلی سینا»**ی مەریوان گواسترایەوە بۆ وەرگرتنی چاودێری و پزیشکیی پێویست. دواتر، بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەکەیەوە، بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سنە گواسترایەوە و نزیکەی یەک ساڵ لەوێ خەوێندرابوو، تا ئەوەی لە بەیانیی ١٨ی ۸ی٢٠٢٦ گیانی لەدەست دا
← بەندیخانەی ناوەندیی سنە؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بەسەر کاوە ڕەفووشەدا، سەرەڕای کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان
بابەتی داهاتووڕاپۆرتێک دەربارەی دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هێمن مەنیجە و حوسێن یووسفی →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان