هەواڵی بەپەلە
کۆڵبەران

ئەم پیاوە ژیانی ئەمڕۆی خۆی دەفرۆشێت بۆ نانی سبەی…

August 14, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ئەم پیاوە ژیانی ئەمڕۆی خۆی دەفرۆشێت بۆ نانی سبەی…

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆی کۆڵبەرێکی ٧٥ ساڵەی پیرانشار بڵاو بووەتەوە و دڵی هەزاران کەسی خەریکە دەشکێنێت.

پیاوێکی بە تەمەن، بە گۆپاڵێک لە دەست و بە هەموو هێزێکی ماوەی، ڕۆژانە دەچێتە حاجی ئۆمەران بۆ کۆڵبەری؛ تەنها بۆ ئەوەی بتوانێت نانی خێزانەکەی دابین بکات.

لە کاتی ڕۆیشتنیدا، کاتێک دەیەوێت کۆڵێکی دیکە هەڵبگرێت، هێز و توانای لێ دەبڕێت و دەکەوێتە سەر زەوی.

کەسێک کە ڤیدیۆکەی گرتووە لێی دەپرسێت:
 «بەم تەمەنە چۆن ئەم کارە دەکەیت؟ پێت دەکرێت؟»

پیرەمێردەکە بە دڵێکی شکاو و دەنگێکی لەرزۆک وەڵام دەدات:
 «ناچارم… هیچمان نییە. دەبێت ئەم کارە بکەین هەتا بژین.»

ئەمە تەنها چیرۆکی پیرەمێردێک نییە؛ ئەمە وێنەی ژیانی هەزاران خێزانە کە لە هەژاری و بێکاری و نەبوونی سەرچاوەی ژیاندا گیرۆدە بوون.

بەداخەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ژیانی خەڵک بە دۆخێکی زۆر سەخت تێدەپەڕێت؛ کار و کاسبی لاواز بووە، هەلی کار کەمە و ژیانی خەڵک ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرانتر دەبێت.

ئەوەی لە حکومەتی ئێران دەبینین، نابێت بە بێدەنگی تێپەڕێت. سیاسەتەکانیان دەبێت بەرامبەر بە خەڵکی ناوچەکە و دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتییان بە پرسیار بخرێتەوە، چونکە نابێت پیرەمێردێکی ٧٥ ساڵە بۆ پارەی نان ناچار بکرێت ژیانی خۆی بخاتە مەترسییەوە.

لە هەمان کاتدا، بانگەواز دەکەین بۆ کەسانی دەستڕۆیشتوو و سەروەتمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە توانایاندا هەیە، دەستی خێزانە هەژار و پێویستەکان بگرن و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یارمەتییان بدەن.

هیچ مرۆڤێک، بە تایبەتی پیرەمێردێکی ٧٥ ساڵە، نابێت بۆ پارەی نان ناچار بێت کۆڵی قورس لە پشت بگرێت.

خوا یارمەتی ئەم خەڵکە بێت و ڕۆژێک بێت کە هیچ کۆڵبەرێک بە ناچاری ڕێگای مەترسیدار هەڵنەبژێرێت. 

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

کوژرانی محەممەدسدیق ئەوەڵی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کۆڵبەران
// Sep 23, 2026

کوژرانی محەممەدسدیق ئەوەڵی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کوژرانی محەممەدسدیق ئەوەڵی، کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

خوێندنەوەی تەواو ←
سنووری بانە؛ برینداربوونی ئاروین عەزیزی، کۆڵبەری تەمەن ۲۰ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کۆڵبەران
// Sep 18, 2026

مەریوان؛ میلاد تەبەد، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵ، دوای یەک ساڵ مانەوە و چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا
کۆڵبەران
// Aug 18, 2026

سنووری بانە؛ کوژرانی محەممەد تەوحیدپەنا، کۆڵبەری خەڵکی سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کۆڵبەران
// Aug 10, 2026