شاخەوان خاوەری، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە
چوارشەممە، ١٩ی ۸ی ٢٠٢٦
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شاخەوان خاوەری، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی **«نێ»**ی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێوارەی دووشەممە، ١٧ی ۸ی٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بەڵگە یان بڕیارێکی دادوەری، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بنەماڵەیی شاخەوان خاوەری لە گوندی «نێ» و ناوبراویان دەستبەسەر کرد.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکان یان شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە. هەروەها، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو، تاکو ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.
← ڕاپۆرتێک دەربارەی دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی هێمن مەنیجە و حوسێن یووسفی
بابەتی داهاتووتاران؛ سوهەیل عەرەبی، هاووڵاتیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا. →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان