تاران؛ سوهەیل عەرەبی، هاووڵاتیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا.
چوارشەممە، ١٩ی ۸ی ٢٠٢٦
تاران؛ سوهەیل عەرەبی بە ٥ ساڵ زیندان و ٢ ساڵ قەدەغەکردنی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزادرا
سوهەیل عەرەبی، وێبلاگنووس، چالاکی سیاسیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، خەڵکی بیجاڕ و دانیشتووی تاران، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر «ئیمان ئەفشاری»، بە ٥ ساڵ بەندکران و ٢ ساڵ بێبەشکردن لە چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزادراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی ۸ی ٢٠٢٦ دەرچووە و بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەنراوە. دانیشتنی دادگایی بۆ پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سوهەیل عەرەبی، ڕۆژی شەممە ٨ی ۸ی٢٠٢٦ بەڕێوە چووبوو.
بەپێی حوکمی دەرچوو، سوهەیل عەرەبی بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و هاوکۆمەڵبوون بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی وڵات» بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری سزادراوە. هەروەها، وەک سزای تەواوکەر، بە ٢ ساڵ بێبەشکردن لە «دەستدانە، پیشە یان ئیشێکی دیاریکراوی پەیوەندیدار بە تاوانەکە» کە لە حوکمەکەدا بە چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی پێکراوە، سزادراوە.
سوهەیل عەرەبی لە مانگی ۳ی ٢٠٢٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گواسترایەوە. لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، ناوبراو لە ژووری تاکەکەسی و لەژێر لێکۆڵینەوەی تونددا ڕاگیراوە. بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە بۆ ماوەیەک بۆ نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی بەندیخانە گواسترایەوە، بەڵام دوای چارەسەریی سەرەتایی، دووبارە بۆ ژووری تاکەکەسی گەڕێندرایەوە.
سوهەیل عەرەبی پێشتر، لە ساڵی ٢٠١٤، بەهۆی چالاکییە ڕاگەیاندن و نووسینەکانییەوە بە سزای لەسێدارەدان حوکم درابوو؛ بەڵام ئەم حوکمە دواتر لەژێر گوشاری نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا هەڵوەشێنرایەوە.
← شاخەوان خاوەری، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە
بابەتی داهاتووئەمریکا تا ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵات بۆ زانیاری لەسەر پێنج هاکەری ئێرانی دیاری دەکات →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان