هەواڵی بەپەلە
زیندان

بجنۆرد؛ سەپاندنی سزای سێ مانگ بەندکردن و ٧٤ قامچی لەسەر ئیمان کازمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ ی ۲٠۲٥

August 22, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
بجنۆرد؛ سەپاندنی سزای سێ مانگ بەندکردن و ٧٤ قامچی لەسەر ئیمان کازمی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱۲ ی ۲٠۲٥

شەممە ۲۲/۸/۲٠۲٦

ئیمان کازمی، هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی بجنۆرد و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٥، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێ مانگ بەندکردن و ٧٤ لێدانی قامچی سزا درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لقی ١٠٣ی دادگای سزاکانی دووی بجنۆرد، ئیمان کازمی بە سێ مانگ بەندکردن و ٧٤ لێدانی قامچی سزادراوە. جێبەجێکردنی ئەم حوکمە بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵپەسێردراوە.

ئیمان کازمی بە تۆمەتی «تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی» بە سێ مانگ بەندکردن و ٧٤ لێدانی قامچی سزا دراوە، کە ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشووی لە حوکمەکەدا هەژمار کراوە. هەروەها لە تۆمەتی «هەڵگرتنی چەکی سارد» بێتاوان ناسێنراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٥ و بە پەیوەندی بەو ناڕەزایەتییانەوە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دوای ٢٠ ڕۆژ لە بەندیخانە ئازاد کراوە

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

بجنۆرد؛ زەهرا ڕەببانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ ی ۲٠۲٦، بە ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران سزا درا
زیندان
// Aug 19, 2026

بجنۆرد؛ زەهرا ڕەببانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ی ۲٠۲٦، بە ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران سزا درا.

خوێندنەوەی تەواو
تاران؛ سوهەیل عەرەبی، هاووڵاتیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بە ٥ ساڵ بەندکران سزادرا.

ڕۆیا سابەت، بەندکراوی بهایی، لە زیندانی شیراز لە چارەسەری پزیشکی و مۆڵەتی پزیشکی بێبەش کراوە و مەترسیی دۆسیەیەکی نوێی لەسەرە دووشەممە، ١٠ی ئاب ٢٠٢٦
زیندان
// Aug 10, 2026

 کامێران؛ جەمال ڕۆستەمی لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا
زیندان
// Aug 05, 2026