هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی شیرین مەسعوودی، چالاکی مەدەنیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

August 22, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی شیرین مەسعوودی، چالاکی مەدەنیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

شەممە، ٢٢ی ۸ی ٢٠٢٦

چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی شیرین مەسعوودی، خەڵکی مەهاباد و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی «ڕاژان»ی ئەم شارە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنیی ئەم دامەزراوەیە لە ئورمیە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ۸ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کاری شیرین مەسعوودی لە ساڵۆنێکی جوانکاری لە نزیک «پردی قانع» لە مەهاباد و بە بەکارهێنانی توندوتیژی، دەستبەسەریان کرد.

سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ناوبراو، لایەنە ئەمنی و دادوەرییەکان لە پێدانی هەر جۆرە وەڵامێکی ڕوون خۆیان دەپارێزن.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵدراوەکان دژ بە شیرین مەسعوودی لەبەردەستدا نییە. هەروەها، ناوبراو لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026