هەواڵی بەپەلە
سێدارە

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

August 22, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

شەممە، ٢٢ی ۸ی ٢٠٢٦

سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری نووراوای دولفان، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە «ماددە هۆشبەرەکان» لە بەندیخانەی ناوەندیی خۆڕەماوا جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی شەممە ٢٢ی ۸ی ٢٠٢٦، سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری نووراوای دولفان، سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی خۆڕەماوا جێبەجێ کرا.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٩، کاتێک تەمەنی تەنها ١٩ ساڵ بوو، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە سێدارە سزا درا .

محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ۸ی ٢٠٢٦، بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە. دوای ئەوە، بنەماڵە و کەسوکارەکانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠ی ۸ی٢٠٢٦، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر جێبەجێکردنی سزاکە و هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی، لەبەردەم دادگا و بەندیخانەی خۆڕەماوا کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لەلایەن میدیا حکوومەتییەکان، بە تایبەتی ڕاگەیاندنە نزیکەکان لە دەزگای دادوەری، بڵاونەکراوەتەوە.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە