بۆکان؛ مەنیژە خۆشنوود بە ٣ مانگ بەندکردن سزا درا
بۆکان؛ مەنیژە خۆشنوود بە سێ مانگ زیندانی مەحکوم کرا
شەممە، ٢٢ی ۸ی ٢٠٢٦
مەنیژە خۆشنوود، هاووڵاتییەکی ٥٨ ساڵە، ژنێکی چالاکی کورد و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێ مانگ بەندکران سزا درا. بڕیارەکە بە شێوەی فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەم بڕیارە لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکان بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» دەرچووە و ڕۆژی سێشەممە، ١١ی ۸ی٢٠٢٦، بە شێوەی فەرمی بە مەنیژە خۆشنوود ڕاگەیەندراوە.
مەنیژە خۆشنوود ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی٥ی ٢٠٢٦، لە دوای هێرش و دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری، لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرا.
هێزە حکومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنەکەیدا ماڵەکەیان پشکنین و کۆمەڵێک کەلوپەلی تایبەتی، لەوانە لاپتۆپ، مۆبایل و ژمارەیەک کتێبیان دەستبەسەر کردووە.
جێی ئاماژەیە کە مەنیژە خۆشنوود پێشتر، لە ساڵی ٢٠٢٤، بە هەمان تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی حکوومەت» لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە ١٠ مانگ زیندانی تەعزیری سزا درابوو.
← پیرانشار و سەقز؛ دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ئەیووب حەمزە و ئارەش ئیمامجومعە
بابەتی داهاتووخۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەنکەت جێبەجێ کرا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان