هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

پیرانشار و سەقز؛ دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ئەیووب حەمزە و ئارەش ئیمام‌جومعە

August 21, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
پیرانشار و سەقز؛ دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ئەیووب حەمزە و ئارەش ئیمام‌جومعە

دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کورد لە پیرانشار و سەقز

هەینی، ٢١ی۸ی٢٠٢٦

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانی کەم دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەیووب حەمزە لە پیرانشار و ئارەش ئیمام‌جومعە لە سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان بەردەست نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی۸ی ٢٠٢٦، ئەیووب حەمزە لەدوای هەڵکوتنی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی تایبەتیی خۆی و بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری، دەستبەسەر کراوە. ناوبراو خێزاندارە و باوکی منداڵێکی بچووکە. بە تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنەکەی، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی بەردەست نییە.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی هەینی ١٤ی ۸ی٢٠٢٦، ئارەش ئیمام‌جومعە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە. لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر دۆخی، شوێنی ڕاگرتن و هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ناوبراو بەردەست نییە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندە دادوەرییەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان بۆ ئەم دوو هاووڵاتییە پێشکەش نەکردووە.

هەردوو هاووڵاتییەکە لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان، لەوانە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان، بێبەش کراون.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
بەندکردن
// Sep 09, 2026

خوێندنەوەی تەواو
دەستبەسەرکردنی سووران یاری لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە لاقی شکاوەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 08, 2026

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە
بەندکردن
// Sep 08, 2026

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە

خوێندنەوەی تەواو
سنە؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕووحی هاوژینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 07, 2026