لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان، سزای سێدارەی چوار بەندکراو جێبەجێ کراوە؛ لە نێوانیاندا دوو بەندکراوی کورد و بەلووچیش هەبوون.
ئیسفەهان؛ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی چوار بەندکراو، لەوانە دوو بەندکراوی کورد و بەلووچ
هەینی، ٢١ی ۸ی٢٠٢٦
سزای سێدارەی چوار بەندکراو بە ناوەکانی ئومێدرەزا قەنبەریان، ئەمیر فەرهادی، عەبدولباست بەراهوویی (عیدۆزەیی) و موحسین دارابی، کە پێشتر لە دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە سزا درابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ۸ی٢٠٢٦، سزای سێدارەی موحسین دارابی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان و باوکی دوو منداڵ؛ ئومێدرەزا قەنبەریان، هاووڵاتیی تەمەن ٤٠ ساڵی تورکی خەڵکی تەورێز و باوکی منداڵێک؛ ئەمیر فەرهادی، بەندکراوی خەڵکی ئیسفەهان؛ و عەبدولباست بەراهوویی (عیدۆزەیی)، بەندکراوی تەمەن ٣٠ ساڵی بەلووچ و خەڵکی زاهیدان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.
ئەم چوار بەندکراوە پێشتر لە دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە مەحکوم کرابوون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم چوار بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان، بەتایبەتی میدیا نزیکەکان لە دەزگای دادوەرییەوە، بڵاونەکراوەتەوە.
← تیکاب؛ دەستبەسەرکرانی عابید عەلیزادە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
بابەتی داهاتووپیرانشار و سەقز؛ دەستبەسەرکردن و نادیاریی چارەنووسی ئەیووب حەمزە و ئارەش ئیمامجومعە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان