بانە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد
بانە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد
دووشەممە، ١٢ی ۱٠ی ٢٠٢٦
دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە و سەردەشت بە ناوەکانی شێرزاد چاوشینی، خەسرەو کەرەمپووری و شاهین ڕەشیدزادە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەردەستدا نییە. ئەم سێ هاووڵاتییە بەردەوام لە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێبەش کراون.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە، ۷ی۱٠ی ٢٠٢٦، خەسرەو کەرەمپووری، گەنجی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی «بڵەسەن» و دانیشتووی شاری بانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە، ٣ی۱٠ی ٢٠٢٦، شێرزاد چاوشینی، هاووڵاتیی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی «وەڕچەک»ی سەردەشت و دانیشتووی بانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵی خێزانەکەی دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە لە سنە گواستراوەتەوە.
هەروەها، شاهین ڕەشیدزادە، گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی «بەردەڕەش»ی بانە، ڕۆژی شەممە، ٢٦ی۹ی ٢٠٢٦، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە. بە تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵە و کەسوکاری ئەم سێ هاووڵاتییە، دامەزراوە ئەمنییەکان لە پێدانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس، تۆمەتە پاڵێوراوەکان و شوێنی ڕاگرتنیان خۆیان دەپارێزن. بەردەوامیی ئەم بارودۆخە نیگەرانییەکان سەبارەت بە سەلامەتی و دۆخی ئەم هاووڵاتییانە زیاتر دەکات.
← بۆکان و بانه؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی بێهزاد ئیبراهیمپور و محیالدین بانەزێری
بابەتی داهاتووبۆکان؛ دەستبەسەرکرانی کیانووش محەممەدی و ڕەزا مەعرووفی ئەقدەم لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان