بۆکان و بانه؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی بێهزاد ئیبراهیمپور و محیالدین بانەزێری
دووشەممە، ١۲ی۱٠ی ٢٠٢٦
بۆکان و بانە؛ دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی بێهزاد ئیبراهیمپور و محیالدین بانەزێری
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی بێهزاد ئیبراهیمپور، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی بۆکان، و محیالدین بانەزێری، خەڵکی بانە، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە و بێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، کاتژمێر ٨ی بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە،(١١ی ۱٠ی ٢٠٢٦)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بێ پێشکەشکردنی هیچ بڕیارێکی دادوەری، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی بێهزاد ئیبراهیمپور، گەنجی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی گوندی «گوێگجەلی»ی بۆکان، و دەستبەسەریان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، کاتژمێر ٣ی بەیانیی ڕۆژی هەینی، (٩ی ۱٠ی ٢٠٢٦)، محیالدین بانەزێری، هاووڵاتیی خەڵکی بانە، دوای هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵی کەسیی، بێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە، دامەزراوە ئەمنییەتییەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنیان، تۆمەتە پێوەبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنیانەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
← شنۆ؛ کەیوان ڕەسوولی ئازەر سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بابەتی داهاتووبانە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان