هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

هادی خزری و مەتین ڕەسووڵی، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەکانی شنۆ و پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان بەردەست نییە

August 17, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
هادی خزری و مەتین ڕەسووڵی، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەکانی شنۆ و پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسیان بەردەست نییە

دووشەممە، ١٧ی۸ی ٢٠٢٦

شنۆ و پیرانشار؛ دەستبەسەرکردنی مەتین ڕەسووڵی و هادی خزری و نادیاریی چارەنووسیان

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی مەتین ڕەسووڵی و هادی خزری، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنی نادیار گواستراونەتەوە. سەرەڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژ، هێشتا هیچ زانیارییەکی پشتڕاستکراو لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییە بەردەست نییە.

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی۸ی٢٠٢٦، مەتین ڕەسووڵی، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەروەها، ئێوارەی شەممە، ١٥/۸/٢٠٢٦، هادی خزری، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی «هەق»ی سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گواسترایەوە.

بەپێی ئەم زانیارییە، هادی خزری لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە و لە یەکێک لە شەقامەکانی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.

هەردوو هاووڵاتییەک تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش کراون. هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە شوێن و دۆخیان، تاکوو ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەخستووەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد و پشتڕاستکراو لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی مەتین ڕەسووڵی و هادی خزری لەبەردەست نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026