هەواڵی بەپەلە
مافەکانی مرۆڤ

کرماشان؛ هانا ڕەکان تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا

September 01, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
کرماشان؛ هانا ڕەکان تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن باوکییەوە کوژرا

سێشەممە، ١ی ۹ی ٢٠٢٦

کرماشان؛ کوژرانی هانا ڕەکان، کچە ١٦ ساڵە، لەلایەن باوکییەوە

منداڵێکی کچە تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی هانا ڕەکان، خەڵکی کرماشان، لەلایەن باوکییەوە بە شێوەیەکی دڕندانە و لە کاتێکدا کە لە خەودا بووە، کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئێوارەی شەممە ٢٩ی ۸ی ٢٠٢٦، هانا ڕەکان، تەمەن ١٦ ساڵ، لە کاتێکدا کە لە خەودا بووە، بە تەقەی دەمانچە لەلایەن باوکییەوە، مجتەبا ڕەکان، کوژراوە.

بەپێی ئەو زانیارییە، هانا ڕەکان ساڵانێک لە ژێر کۆنتڕۆڵ و فشاری توندی پیاوسالارانە و لە ناو پێکهاتەیەکی بنەماڵەییی توندوتیژدا ژیاوە. ناوبراو تەنیا تا پۆلی چوارەمی سەرەتایی خوێندووە و لە مافی بەردەوامبوون لە خوێندن بێبەش کراوە. هەروەها باوکی ڕێگری لە هەبوونی مۆبایلی تایبەتی بۆ کردووە.

بەپێی وتەی نزیکانی بنەماڵەکە، باوکی هانا پێشترش مێژووی هەڵسوکەوتی توندوتیژانە و ئازاردان و ئەشکەنجەدانی هاوسەر و منداڵەکانی هەبووە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ماوەیەک پێش ڕووداوەکە، یەکێک لە ئاشناكانی بنەماڵەکە بەبێ ئاگاداری و ڕەزامەندیی هانا داوای هاوسەرگیری لە ناوبراو کردووە. هەڵگیرسانی ئەم بابەتە و گومانکردنی باوکی هانا بەوەی کە ئەو کەسە پێشتر پەیوەندییەکی لەگەڵ هانادا هەبووە، بووەتە هۆی تووڕەبوونی مجتەبا ڕەکان. بەگوێرەی سەرچاوەکە، شەوی شەممە، کاتێک هانا لە خەودا بووە، باوکی بە دەمانچە گولەیەکی لە سەری داوە و کوشتوویەتی.

کوژرانی هانا ڕەکان نموونەیەکی دیکەی بەردەوامبوونی ژنکوژی، توندوتیژیی ناوخێزانی و جیاکاریی یاسایییە؛ ئەو بارودۆخەی کە بەهۆی نەبوونی سزا و لێپرسینەوەی پێویست بۆ توندوتیژیی ناوخێزانی و دانانی دەسەڵاتی زۆر بەسەر منداڵان و ژناندا، زەمینەی کوژرانی کچان و ژنان بە بیانووی پاراستنی شەرەف و کۆنترۆڵی پیاوسالارانەی زاڵ بەسەر کۆمەڵگەدا خۆش دەکات.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

دەستگیرکردنی عابد عەلیزادە لە تیکاب؛ بێدەنگکردنی دەنگێکی داکۆکیکار لە زمانی کوردی
مافەکانی مرۆڤ
// Aug 20, 2026

دەستگیرکردنی عابد عەلیزادە لە تیکاب؛ بێدەنگکردنی دەنگێکی داکۆکیکار لە زمانی کوردی

دەستگیرکردنی عابد عەلیزادە لە تیکاب؛ بێدەنگکردنی دەنگێکی داکۆکیکار لە زمانی کوردی

خوێندنەوەی تەواو
بەندیخانەی ورمێ؛ بەندکراوی مەحکووم بە سزای لەسێدارەدان بەهۆی نەخۆشیی دڵ و گواستنەوەی درەنگ بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا
مافەکانی مرۆڤ
// Aug 09, 2026

📰 دوایین هەواڵی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران – ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٦ سەرچاوە  :خەندان تێلیگراف
مافەکانی مرۆڤ
// Jul 24, 2026

📰 دوایین هەواڵی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران – ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٦ سەرچاوە :خەندان تێلیگراف

لە کاتی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، گوشار و پێشێلکردنی مافەکان لە کوردستانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. لە دوایین هەفتەدا لەسێدارەدان، دەستگیرکردن، تەقەکردن لە هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە کاری ڕۆژنامەوانی و چالاکی مەدەنی بەردەوامە.

خوێندنەوەی تەواو