مەهاباد؛ دەستبەسەرکرانی فەرزین خەدیریپوور و محەممەد وەتمانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە.
چوارشەممە، ١٩ی ۸ی ٢٠٢٦
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیکەم دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەهاباد، بە ناوەکانی فەرزین خەدیریپوور و محەممەد وەتمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە گەیشتووەتە دەست ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی۸ی ٢٠٢٦، فەرزین خەدیریپوور، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتالاعاتەوە، بەبێ پیشاندانی هیچ بڕیارێکی دادوەری، لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، محەممەد وەتمانی، تەمەن ٣٠ ساڵ، ئەندازیار و خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ۸ی ٢٠٢٦، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتالاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتەکانی ئاراستەکراو و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە. هەروەها، هەردووکیان لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
← پیرانشار؛ مەتین ڕەسووڵی، لاوێکی کورد، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا
بابەتی داهاتووبجنۆرد؛ زەهرا ڕەببانی، دەستبەسەرکراوی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ۱ ی ۲٠۲٦، بە ١٥ مانگ و دوو ڕۆژ بەندکران سزا درا →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان