هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی بلۆگەر کورد «سیران عەرەبی» لەلایەن پۆلیسی فەتاوەوە

August 23, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
مەهاباد؛ دەستبەسەرکردنی بلۆگەر کورد «سیران عەرەبی» لەلایەن پۆلیسی فەتاوەوە

یەکشەممە ٢٣ی ۸ی ٢٠٢٦

سیران عەرەبی، بلۆگەرێکی گەنج و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن پۆلیسی فەتای ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ دادگای مەهاباد گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ۸ی ٢٠٢٦، سیران عەرەبی لەلایەن پۆلیسی فەتاوە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا و لاپەڕەی تایبەتیی ئینستاگرامی بە بڕیاری لایەنە دادوەرییەکان داخرا.

فەرماندەی ئینتیزامیی مەهاباد لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان بانگەشەی کردووە کە دەستبەسەرکردنی ئەم بلۆگەرە گەنجە بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکێکی تێکەڵ لە سووکایەتی و گاڵتەکردن بە «محەممەدی مامڵێ»، هونەرمەندی ناسراوی کورد، بووە؛ ئەمەش پەرچەکرداری لایەنگرانی ئەم هونەرمەندەی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ئەم بانگەشەیە، دەستبەسەرکردنی ناوبراو لەلایەن پۆلیسی فەتا و بە بڕیاری لایەنی دادوەری ئەنجام دراوە.

شایانی باسە سیران عەرەبی پێش دەستبەسەرکردنی، بە بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەک، داوای لێبوردنی لە بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە و خەڵک کردبوو و پۆستەکەشی سڕیوەتەوە.

دەستبەسەرکردنی سیران عەرەبی، داخستنی لاپەڕە تایبەتییەکەی و ڕووبەڕووبوونەوەی بە ڕێوشوێنی دادوەری لە دوای بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی جێی مشتومڕ، لەگەڵ گوشار و پەرچەکردارە کۆمەڵایەتییەکان دژ بە ناوبراو، دەکرێت بە نموونەیەک لە سنوورداربوونی ئازادیی دەربڕین لە ئاستی کۆمەڵایەتی و حکوومەتیدا سەیر بکرێت.

ئازادیی دەربڕین مافێکی بنەڕەتیی هەر تاکێکە بۆ دەربڕینی ڕا و بۆچوونەکانی، تەنانەت ئەگەر ئەو بۆچوونانە جێی مشتومڕ یان ڕەخنە بن، بەبێ ئەوەی بەهۆی دەربڕینی ڕای خۆیەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە، ترساندن یان سزای ناهاوسەنگ ببێتەوە. بەرپرسیارێتیی پاراستن و پشتیوانیکردن لەم مافە لەسەر شانی دەوڵەتە، هەروەها پەرچەکردارە توندە کۆمەڵایەتییەکان نابێ ببنە هۆی هەڕەشەکردن یان سەرکوتکردنی تاکێک بەهۆی دەربڕینی بۆچوونەکەی.

لە هەمان کاتدا، هەر سنووردانانێکی یاسایی بۆ ئازادیی دەربڕین دەبێ پێویست، یاسایی، هاوسەنگ و گونجاو لەگەڵ بەڵێننامە و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بێت.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026