هەواڵی بەپەلە
سێدارە

ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج

August 23, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو لەوانە ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج

کەرەج؛ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سێ بەندکراو، لەوانە ژنێک و بەندکراوێکی کورد

یەکشەممە، ٢٣ی ۸ی ٢٠٢٦

سزای سێدارەی سێ بەندکراو، لەوانە ژنێک و بەندکراوێکی کورد، بە ناوەکانی سەجاد شێرزادی و فەرشاد سەفەری، کە پێشتر لە دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی «قەتڵی ئەنقەست» لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە سزا دراببون ، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی یەکشەممە، ٢٣ی ۸ی ٢٠٢٦، سزای سێدارەی ژنێک لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی حکوومەتیی «ڕووکنا»، ئەم بەندکراوە ساڵی ٢٠٢٣ بە تۆمەتی ڕفاندن و کوشتنی کچێکی حەوت ساڵان بە ناوی فاتیما زەهرا دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە و دە ساڵ بەندکردن مەحکوم کرابوو. ناوبراو پێشتر لە یەکێک لە یەکەکانی ئەو باڵەخانەیەدا دەژیا کە بنەماڵەی قوربانییەکەی تێیدا نیشتەجێ بوون.

هەروەها، بەرەبەیانی چوارشەممە، ١٩ی ۸ی٢٠٢٦، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی فەرشاد سەفەری، خەڵکی هەشتگردی پارێزگای ئەلبۆرز، خێزاندار و باوکی کچێکی حەوت ساڵان، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

ناوبراو پێنج ساڵ پێشتر بە تۆمەتی «قەتڵی ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە سێدارە مەحکوم کرابوو.

هەروەها، لە ٢٣ی ٤ی٢٠٢٦، سزای سێدارەی سەجاد شێرزادی، بەندکراوی تەمەن ٣٠ ساڵی کورد و خەڵکی کرماشان و باوکی دوو منداڵی بچووک، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرابوو.

ناوبراو چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی یەکێک لە هێزە حکوومەتییەکان بە چەکی دەمانچە دەستبەسەر کرابوو و بە سێدارە سزا درابوو. هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە، بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران، ئێستا و دوای نزیکەی چوار مانگ لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بڵاو دەکرێتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی سەجاد شێرزادی و فەرشاد سەفەری لە ڕاگەیاندنە حکوومەتییەکان، بە تایبەتی ڕاگەیاندنە پەیوەستەکان بە دەزگای دادوەرییەوە، بڵاونەکراوەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

کەرەج؛ ڕەزا زەنگەنە، گەنجێکی خەڵکی مەلایەر، بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ مووساد» بە سزای سێدارە سزا درا.
سێدارە
// Aug 28, 2026

خوێندنەوەی تەواو
ماکۆ؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ
سێدارە
// Aug 23, 2026

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا
سێدارە
// Aug 22, 2026

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خۆڕەماوا؛ سزای سێدارەی محەممەدڕەزا ڕەزایی کەن‌کەت جێبەجێ کرا

خوێندنەوەی تەواو
لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان، سزای سێدارەی چوار بەندکراو جێبەجێ کراوە؛ لە نێوانیاندا دوو بەندکراوی کورد و بەلووچیش هەبوون.
سێدارە
// Aug 21, 2026