هەواڵی بەپەلە
سێدارە

ماکۆ؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ

August 23, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
ماکۆ؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی، بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ

یەکشەممە، ٢٣ی۸ی ٢٠٢٦

سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری ماکۆ بە ناوی ئەردەڵان سەبزی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر بە سزای لەسێدارەدان سزا درابوو.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی۸ی٢٠٢٦، سزای لەسێدارەدانی ئەردەڵان سەبزی لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ جێبەجێ کرا.

بەپێی سەرچاوەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەردەڵان سەبزی نزیکەی چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە سزای لەسێدارەدان سزا درابوو.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران یان ناوەندەکانی سەر بە دەزگای دادوەرییەوە ڕانەگەیەندراوە.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە