هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکردنی مەسعوود ئالانی، گۆرانیبێژی کورد، لە شنۆ شنۆ؛ مەسعوود ئالانی، گۆرانیبێژی کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە

August 17, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دەستبەسەرکردنی مەسعوود ئالانی، گۆرانیبێژی کورد، لە شنۆ  شنۆ؛ مەسعوود ئالانی، گۆرانیبێژی کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە

دەستبەسەرکردنی مەسعوود ئالانی کۆنەقەڵا، گۆرانیبێژی کورد، لە شنۆ

شەممە، ١٥ی ۸ی ٢٠٢٦ — «مەسعوود ئالانی کۆنەقەڵا»، گۆرانیبێژی کورد و خەڵکی گوندی «سینگان» و دانیشتووی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ هیچ بەڵگە و ڕێکارێکی یاسایی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، دوانیوەڕۆی شەممە ١٥ی ۸ی ٢٠٢٦، ئەم گۆرانیبێژە کوردە لە یەکێک لە کافەکانی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

دواتر هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو لە شنۆ و بەبێ بەڵگەی یاسایی، مۆبایلی هاوسەر و کچەکەشیان دەستبەسەر کردووە و لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنی مەسعوود ئالانی کۆنەقەڵا و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو لەبەردەستدا نییە. هەروەها هێزە ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەمبارەیەوە نەداوە.

مەسعوود ئالانی کۆنەقەڵا لە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، دیدار و پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ناوبراو یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی شنۆ و بەهۆی چڕین و پێشکەشکردنی گۆرانیی کوردی بە شێوازی نیشتیمانی، پێشتر چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و دەستبەسەر کراوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026