ئورمیە؛ سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کران.
یەکشەممە، ١٦ی ۸ی ٢٠٢٦
سێ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئورمیە بە ناوەکانی عەیوەز بەهنەموون، شەعبان ئەحمەدوەش و براکەی، ئیبراهیم ئەحمەدوەش، دوای گەمارۆدانی گوندی کەچەڵە و هەڵکوتنی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکانیان، دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی یەکشەممە، ١٦ی ۸ی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری و بە بەکارهێنانی توندوتیژی، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «کەچەڵە» لە دەوروبەری ئورمیە، لەوانە دوو برا بە ناوەکانی ئیبراهیم ئەحمەدوەش و شەعبان ئەحمەدوەش، لەگەڵ عەیوەز بەهنەمووندەستبەسەر کردوون.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە حکوومەتییەکان گوندی کەچەڵەیان گەمارۆ داوە و دواتر بە هەڵکوتنە سەر ماڵی بنەماڵەییی ئەم سێ هاووڵاتییە، ناوبراوانیان بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پێکراوەکان و شوێنی ڕاگرتنیئەم سێ هاووڵاتییە بەردەست نییە. هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان، تاکو ئێستا بێ ئەنجام ماوەتەوە.
← ئورمیە؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن و نادیاربوونی چارەنووسی پەروین ڕاسق قزلباش، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ماکۆ.
بابەتی داهاتوودەستبەسەرکردنی مەسعوود ئالانی، گۆرانیبێژی کورد، لە شنۆ شنۆ؛ مەسعوود ئالانی، گۆرانیبێژی کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان