ئورمیە؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردن و نادیاربوونی چارەنووسی پەروین ڕاسق قزلباش، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ماکۆ.
یەکشەممە، ١٦ی ۸ی ٢٠٢٦
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ٥٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی پەروین (ئەختەر) ڕاسق قزلباش، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ماکۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە ئورمیە، هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد و پشتڕاستکراوە لەبارەی چارەنووس، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو بەردەست نییە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە گەیشتووەتە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پەروین ڕاسق قزلباش، تەمەن ٣٣ ساڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ٦ی ٢٠٢٦، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە شاری ئورمیە دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای سەردان و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی پەروین ڕاسق قزلباش بۆ ناوەندە ئەمنی و دادوەرییەکانی ئورمیە و ماکۆ، ئەم ناوەندانە هێشتا هیچ وەڵامێکی ڕوون و فەرمییان سەبارەت بە باری تەندروستی، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نەداوە و زانیارییەکان لەبارەی چارەنووسی ئەو هێشتا نادیارن.
← سنە؛ دەستبەسەرکردنی داریوش ڕەحیمی لەلایەن هێزە حکومییەکانەوە
بابەتی داهاتووئورمیە؛ سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کران. →
بۆچوونەکان
هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!
بەناوبانگەکان
نوێترین بابەتەکان