هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

میاندواو؛ دەستبەسەرکرانی زاهیر قوربانی دوای بە بارمتەگرتنی باوکی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

August 20, 2026 2 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
میاندواو؛ دەستبەسەرکرانی زاهیر قوربانی دوای بە بارمتەگرتنی باوکی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

هاوڵاتیی کورد زاهیر قوربانی لەلایەن هێزە ئیتالاعاتییەکانەوە لە میاندواو دەستگیر کرا

پێنجشەممە، ٢٠ی ۸ی ٢٠٢٦

هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی زاهیر قوربانی، دانیشتووی گوندی گەمیش گۆڵی سەر بە میاندواو، دوای ئەوەی خۆی بە نووسینگەی ئیتالاعاتیی ئەو شارە ناساند، دەستگیر کرا و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. دەستگیرکردنەکەی لە دوای فشارە ئەمنییەکان و دەستبەسەرکردن و بەبارمتەگرتنی باوکی، لوقمان قوربانی، ڕوویداوە.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە گەیشتووەتە دەست ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی هەینی ١٤ی ۸ی٢٠٢٦، هێزەکانی ئیتالاعاتی بۆ دەستگیرکردنی زاهیر قوربانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خێزانەکە. بەڵام چونکە زاهیر لە ماڵ نەبووە، هێزەکان باوکی، لوقمان قوربانی،یان دەستبەسەر کردووە و بە خێزانەکەیان ڕاگەیاندووە کە تا زاهیر خۆی بە دەسەڵاتەکان نەسپێرێت، باوکەکە ئازاد ناکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، دوای ئەوەی زاهیر قوربانی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ۸ی٢٠٢٦ خۆی بە نووسینگەی ئیتالاعاتیی میاندواو سپاردووە، باوکی، لوقمان قوربانی، ئازاد کراوە.

دوای دەستگیرکردنی، زاهیر قوربانی لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەرێکی هەڵبژێردراوی خۆی، هەروەها پەیوەندیی تەلەفۆنی و سەردانی خێزانەکەی بێبەش کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان و دەسەڵاتە دادوەرییەکانی میاندواو هیچ زانیارییەکی ڕوونیان لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە یان ئەو تۆمەتانەی کە بۆی تۆمار کراون، بڵاو نەکردووەتەوە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

قەزوێن؛ سەعید ئیجادی هاووڵاتیی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی» سزای ۲۱ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
بەندکردن
// Oct 24, 2026

خوێندنەوەی تەواو ←
سنە؛ دەستبەسەرکرانی مونا دەباغ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران

بەندیخانەی ئیلام؛ بەردەوامبوونی دەستبەسەرکرانی ئەمیر پەرویززادە هاووڵاتیی کورد و خەڵکی بەدرە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا تیج و عەلی مورادیان دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام
بەندکردن
// Oct 23, 2026