هەواڵی بەپەلە
سێدارە

جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دنیا محەممەدی، ژنی ٢٠ ساڵەی کورد، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام.

August 20, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دنیا محەممەدی، ژنی ٢٠ ساڵەی کورد، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام.

ئیلام؛ جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دنیا محەممەدی، ژنی ٢٠ ساڵەی کورد

پێنجشەممە، ٢٠ی ۸ی ٢٠٢٦

سزای سێدارەی دنیا محەممەدی، ژنی ٢٠ ساڵەی کورد و خەڵکی شاری ئەیوان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تەنها ١٨ ساڵ تەمەن بووە.

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ی ۸ی٢٠٢٦، سزای سێدارەی دنیا محەممەدی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دنیا محەممەدی نزیکەی دوو ساڵ پێش، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی ئامۆزاکەی ــ کە خوازبێنی بووە ــ لە ڕێگەی ژەهراویکردنی خواردن بە حەبی برنج دەستبەسەر کراوە. دواتر لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە سزای سێدارە سزا دراوە.

هەواڵی جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، لە میدیا فەرمییەکانی نێوخۆی ئێران و ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاونەکراوەتەوە.


بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە