هەواڵی بەپەلە
بەندکردن

دەستبەسەرکرانی ئەفشین تەوەسولی و کامەران جانگلی لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ

August 26, 2026 1 خولەک خوێندنەوە
هاوبەشکردن:
دەستبەسەرکرانی ئەفشین تەوەسولی و کامەران جانگلی لە شارەکانی مەهاباد و شنۆ

چوارشەممە، ٢٦ی ۸ی ٢٠٢٦

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لانی کەم دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئەفشین تەوەسولی لە مەهاباد و کامەران جانگلی لە شنۆ، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی ۸ی٢٠٢٦، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد بە هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەییی ئەفشین تەوەسولی، تەمەن ٥٠ ساڵ، بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکی دادوەری، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

هەروەها، ئێوارەی دووشەممە، ٢٤ی ۸ی ٢٠٢٦، کامەران جانگلی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی تایبەتیی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، تۆمەتە پاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە بەردەست نییە.

بۆچوونەکان

هێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم کەس بە!

خەندان تێڵیگراف

مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

دەربارەی ئێمە

بابەتی پەیوەندیدار

مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی خەبات فەدایی، هونەرمەندی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی
بەندکردن
// Sep 09, 2026

خوێندنەوەی تەواو
دەستبەسەرکردنی سووران یاری لاوی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ بە لاقی شکاوەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 08, 2026

دوو هەرزەکاری کورد لە تیکاب دەستگیر کراون و بۆ تاران گوازراونەتەوە

سنە؛ دەستبەسەرکردنی توندوتیژانەی فەرەیدوون نامداری و شوعلە ڕووحی هاوژینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە
بەندکردن
// Sep 07, 2026